سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. لە بەسڕە ماوەی پێنج کاتژمێرە شەڕی دوو بنەماڵە بەردەوامە

فۆتۆ: 
2021-05-18

21733 جار خوێندراوەتەوە

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای بەسڕە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە لەنێوان دوو عەشیرەتی ناوچەی 'ئەل شافی' لە بەسڕە، ماوەی زیاتر لە پێنج کاتژمێرە شەڕ و روبەڕوبوونەوەی چکەرداریی بەردەوامە و تیایدا چەکی قورس و سوکیش بەکارهاتووە.


ئەمشەو، بەهۆی درووستبوونی کێشەیەکەوە لەنێوان دوو شۆفێردا لەسەر شوێنێکی راگرتنی ئۆتۆمبێلەکانیان، لەناوچەی 'ئەل شافی' سەر بە پارێزگای بەسڕە، کێشە لەنێوان دوو عەشیرەتی ناوچەکەدا دروستدەبێت و بۆ شەڕ و روبەڕوبوونەوەی چەکداری سەردەکیشێت و بەوهۆیەشەوە، ترس و دڵەراوکێی لەنێوان خەڵکیدا بڵاوکردووەتەوە و هاوکات هێڵەکانی کارەباشی بڕیوە.

ئەو سەرچاوە ئەمنییە ئاماژەی بەوەشکرد، دەزگا ئەمنییەکان و هێزەکانی پۆلیس بەمەبەستی وەستاندنی شەڕەکە دەستێوەردانیان کردووە و بەڵام تا ئێستا نەتوانراوە شەڕ و روبەڕوبوونەوەکە رابگیرێت، دەشڵێت، "هیچ کەسێک تا ئێستا بریندار نەبووە بەهۆی شەڕەکەوە."