وەزارەتی بازرگانی عێراق لەفەیسبووك رایگەیاند، بەنیازە زیاتر لە ٦٠ هەزار تۆن برنجی پاکستانی لەرێگەی بریکارەکانیەوە بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش بکات.
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی بازرگانی عێڕاق بڵاویکردەوە، زیاتر لە ٦٠ هەزار تۆن برنجی کوالیتی بەرز بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەکات، ئاماژەی بەوەشداوە، لەرێگەی کەشتییەکەوە لەرۆژی نۆی ئەم مانگە زیاتر لە ٢٣ هەزار تۆن برنجی پاکستانی داگیراوە و کۆگاکراوە.
ئەوەشی خستوەتەڕوو، هەر پارێزگایە و بڕی پێویستی بۆ نێردراوە، ئاشکراشیکردووە، کەشتی دووەمیش گەیشتووەتە کەناراوەکانی وڵات و نمونەی برنجەکەی لێوەرگیراوە و چاوەڕێی ئەنجامەکانن بۆ وەرگرتنی.
باسی لەوەشکردووە، کەشتی دووەم ٢٧ هەزار تۆنی تری برنجی پاکستانی بەکوالیتی بەرز لەخۆیگرتووە.
سیستمی بەشە خۆراک لە عێراقدا بە گوێرەی بڕیاری ژمارە ٦٦١ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە ٦ی ئابی ١٩٩٠ـەوە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە و ٩٠% خێزانە عێراقییەکان بەشێوەیەکی سەرەکی پشتیان پێدەبەست.