سەردێڕ:

لە کەرکوک دەستبەسەر ١٦ هەزار دۆلاری ساختەدا گیرا

فۆتۆ: 
2021-05-17

3168 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی هەواڵگری عێراقی رایگەیاند، لە پارێزگای کەرکوک بازرگانێکیان دەستگیرکردووە بڕی ١٦ هەزار دۆلای ساختەی پێبووە.


ئاژانسی هەواڵگری عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، توانیویانە تۆمەتبارێک لە پارێزگای کەرکوک دەستگیربکەن کە مامەڵەی بە دراوی بیانییەوە کردووە، کە پارەی ساختەی پێبووە.

ئەوەشی خسووەتەڕوو، کەسەکە پاش ئەوەی بۆسەیەکی بۆ دانراوە و بۆ شوێنی بۆسەکە هێنراوە دەستگیرکراوە، دەشڵێت، لەو کاتەدا ١٦ هەزار دۆلاری ساختەی پێبووە.

باسی لەوەشکرد، لەکاتی لێکۆڵینەوەکاندا تۆمەتبارەکە دانی بە تاوانەکەیدا ناوە کە لەماڵەوە لە رێگەی ئامێری چاپکردنەوە ئەو بڕە پارە ساختەیەی چاپکردووە، دواتر دەست بەسەر ئامێرکەشدا گیراوە، جگە لەوەی سێ پرۆسەی هەڵخەڵەتاندنی خەڵک و فێڵ لێکردنیانی ئەنجامداوە تا پارە ساختەکانی لێبکڕن.

هەر بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، دوای وەرگرتنی لێدوانەکانی رێکاری یاسایی لەبەرامبەر گیراوەتەبەر.