سەردێڕ:

لە تەقینەوەی بۆمبێکدا لە سەڵاحەدین سێ منداڵ گیانیان لەدەستدا

فۆتۆ: 
2021-05-16

2364 جار خوێندراوەتەوە

شەش منداڵ لە کاتی یاریکردنیان بە بۆمبێکی پاشماوەی داعش، بۆمبەکە تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە سێ منداڵ گیانیان لەدەستداوە و سیانی دیکەش برینداربوون.


ئەمڕۆ یەکشەممە، میدیاکانی عێراق لە زاری چاوگێکی ئەمنی پارێزگای سەڵاحەدینەوە بڵاویانکردەوە، لە گوندی مالیحە لە خۆرهەڵاتی پارێزگاکەدا شەش منداڵ یاریان بە بۆمبێکی پاشماوەی داعش کردووە.

میدیاکان راشیاگەیاندووە، بۆمبەکە تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە سێ منداڵ گیانیان لەدەستداوە و سیانی دیکەش برینداربوون.

لە ساڵی ٢٠١٧دا حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتی عێراق شەڕی داعشی لە عێراقدا راگەیاند، بەڵام تاوەکو ئێستاش لە بەشێکی ناوچەکاندا پاشماوەی داعش و بۆمبە چێنراوەکانیان ماون و هەندێک جاریش ئەو بۆمبانە بە هاوڵاتییانی مەدەنی یان بە هێزە ئەمنییەکان و کاروانی هێزەکانی هاوپەیماناندا دەتەقنەوە و بەدەر لە زیانی ماددی زۆرجار زیانی گیانیشیان لێدەکەوێتەوە.