راکان جبوری پارێزگاری کەرکوک بە وەکالەت لە کۆنفرانسێکی هەواڵیدا رایگەیاند، "لەگەڵ وەزیری کارەبادا لە پەیوەندیداین بۆ دەستەبەرکردنی پشک و پارەی کەرکووک".
ئەمڕۆ شەممە، خالد مەفرەجی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە سەر پشکی شاری کەرکوک لە کۆنفرانسێکی هەواڵیدا رایگەیاند، لەبارەی کێشەکانی کەرکوکەوە بە چاودێری پارێزگار کۆبوونەوەیەکی کتوپڕمان ئەنجامدا.
راشیگەیاند، زۆربەی بەڕێوبەرەکانی زۆربەی ناوچە جیاوازەکانی کەرکووک لە سەر گواستنەوە و دابینکردنی کارەبا رێککەوتوون، بەڵام کێشەی سەرەکی کەرکووک ئەوەیە کێشەکە لە دەرەوەی پارێزگاکەیە و لە بەغدایە.
دەشڵێت، بەغداد وەک پارێزگای پلەی دوو مامەڵە لەگەڵ کەرکووکدا دەکات.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەوان پەیامێکیان بۆ مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق هەیە لە رێگەی ئەویشەوە بۆ وەزیری نەوت و بۆ وەزیری کارەبا، داوایان کردووە مامەڵەی پارێزگای پلەیەک لەگەڵ کەرکووکدا بکەن نەک پلە دوو، چونکە ئەمە پێچەوانەی بنەماکانی دەستوورە.
ئەوەشی خستەڕوو، هەموو پارێزگاکانی عێراق شایستەکانی خۆیان لە سوتەمەنی و دابینکردنی پێداویستییەکانی کارەبا بە شێوەیەکی تەواو وەردەگرن و بۆیان دابنیکراوە.
هاوکات، پارێزگای کەرکووک گرفتی هەیە لە دابیننەکردنی پێداویستییەکانی و ئەمەش کاریگەرییەکی خراپی هەبووە لەسەر ئەو پارێزگایە.
باسی لەوەشکرد، داوا لە وەزارەتەکان دەکەن کە مامەڵەیەکی باش لەگەڵ کەرکووکدا بکەن بە تابیەت کە خەڵکی کەرکووک کێشەی کەمی کارەبایان هەیە و رۆژانەتەنها ١٨ کاتژمێر بە هاوڵاتیاندەدرێت بە پێچەونەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق.