سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. لە روداوێکی هاتوچۆدا لە پارێزگای موسەننا ١٤ کەس گیانیان لەدەستدا

فۆتۆ: 
2021-05-15

4366 جار خوێندراوەتەوە

لە سەر رێگای خێرایی نێودەوڵەتی لە پارێزگای موسەننا و لە ئەنجامی تیژڕەوی پێکدادان لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی تایبەت و پاسێکی گەشتیاریدا رویداو بەهۆیەوە ١٤ کەس سوتان و گیانیانلەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.


بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی پارێزگای موسەننا لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بە رودانی پێکدادان لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە جۆری ئێستراکس و پاسێکی گەشتیاریداوە کە لە ئەنجامدا ١٤ کەس بەهۆی سوتانیانەوە گیانیانلەدەستداوە و سێ کەسی دیکە برینداربوون.

بەگوێرەی راگەیانراوەکە، تیمەکانی بەرگری شارستانی توانیویانە تەنها سێ بریندارە رزگاربکەن و چارەسەری سەرەتاییان بۆبەکاربهێنن و دواتر رەوانەی نەخۆشخانەیان بکەن و تەرمەکانیش رەوانەی پزیشکی دادوەری بکەن.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، روادوەکە لەسەر رێگای سەرەکی و خێرای نێودەوڵەتی لە پارێزگای موسەننا رویداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تیمەکانی بەرگری شارستانی توانیویانە ئامێری رزگارکردن بەکار بهێنن کە بەهایدرۆلیک کاردەکەن بۆ بڕینەوە و لێک جیاکردنەوەی پارچەی ئۆتۆمبێلەکان بۆ دەرهێنانی تەرمە سوتاوەکان.

باسی لەوەشکرد، هۆکاری رودانەکەش تیژڕەوی زۆر و پابەندنەبوون بووە بە یاساکانی هاتووچۆە.