سەردێڕ:

وێنە.. لە بەسڕە ژنێک و هاوسەرەکەی و منداڵەکەی بەتێزاب سوتێنران

فۆتۆ: 
2021-05-14

19930 جار خوێندراوەتەوە

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە پارێزگای بەسڕە ژنێک و منداڵەکەی و هاوسەرەکەی، لەلایەن برای مێردەکەیەوە بە تێزاب سوتێنران.


ئەمڕۆ هەینی، سەرچاوەیەکی ئەمنی بۆ ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، ژنێکی گەنج بەناوی (ڕەوا ڕیاز) لەپارێزگای بەسڕەی عێراق، لەگەڵ منداڵ و مێردەکەی بەسەختی بەهۆی تێزابەوە لەسەر دەستی برای مێردەکەی برینداربوون، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کەسە تێزابی کردووە بە دەموچاویشیاندا.

ژنەکە دانیشتووی گەڕەکی مەربادی ناوچەی زوبێرە لە پارێزگای بەسڕە، لەچاوپێکەوتنێکیشیدا بۆ ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوەکردووە، کە برای مێردەکەی هەستاوە بە ئەنجامدانی ئەم کردەوەیە و هاوکات، ماوەی ١٢ رۆژیشە لەسەر ئەم تاوانە سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە، بەڵام تائێستا هێزە ئەمنییەکان برای مێردەکەیان دەستگیرنەکردووە.

ئەو ژنە گەنجە داواش لەلایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات کە سزای شایستە بەسەر بکەری ئەو رووداوەدا بسەپێنن و هەروەها، چارەسەری خۆی و منداڵەکەشی لەئەستۆ بگرن.

بەپێی وتەی کەسوکاری نزیک لەو خێزانە، رووداوەکە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە بووە.

لا يتوفر وصف.

لا يتوفر وصف.

لا يتوفر وصف.