سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگەیاند، "ئه‌وه‌ی ئێمه له ماوه‌ی یه‌ک ساڵدا له شه‌ڕی گه‌نده‌ڵی كردوومانە، له راستیدا یه‌كسانه به‌و هه‌وڵانه‌ی كه زیاتر له ١٧ ساڵه خراونه‌ته‌گه‌ڕ و هیچ ئه‌نجامیشیان نه‌بووه"، دەشڵێت، لێکتێگەیشتنی باشیان لەگەڵ هەرێمدا کردووە بۆ چارەسەری کێشەکان.
مسته‌فا كازمی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بەبۆنەی جەژنی رەمەزان و تێپەڕینی ساڵێک بەسەر دروستبوونی کابینەکەیدا لە وتارێکدا رایگەیاند، "وەکو سەرەتایەک بۆ چارەسەکردنی سەرجەم کێشە هەڵپەسێردراوەکان لێکتێگەیشتنی باشمان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە."
باسی لەوەشکردووە، "ئێمە رێککەوتنی شنگالمان ئەنجامدا تاوەکو ئەرکی هاوڵاتیانی ئێزدی لە رووی ئیداری و ئەمنییەوە بکەوێتە ئەستۆ و ئاوارەکانی ئەو شارە بگەڕێنەوە شارەکە."
مسته‌فا كازمی ئاماژەی بەوەشکردووە، هەموو پشتیوانییەکی سەرخستنی پرۆسەی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکەن و ئەرکی ئەوان لە ئێستادا ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی دادپەروەرانە و دوور لە ساختەکارییە.
راشیگەیاندووە، "ئه‌وه‌ی ئێمه له ماوه‌ی یه‌ک ساڵدا له شه‌ڕی گه‌نده‌ڵی كردوومانە، له راستیدا یه‌كسانه به‌و هه‌وڵانه‌ی كه زیاتر له ١٧ ساڵه خراونه‌ته‌گه‌ڕ و هیچ ئه‌نجامیشیان نه‌بووه"، دەشڵێت، "دینار بە دیناری دزراوی خەڵکی عێراق دەگەڕێنینەوە و تا ئێستاش بەشێک لە پاره سپیكراوهكان گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، سه‌ره‌ڕای ئاڵنگاریه‌كان، به‌ڵام حكومه‌ت له ماوه‌ی ساڵی رابردوودا، سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌تی به‌هێزكردووه و ده‌ستی به‌سه‌ر به‌شێكی زۆر له‌چه‌كی ده‌ستی گروپ و هێزه چه‌كداره‌كان گرتووه، جگه له‌وه‌ش له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی شانه نوستوه‌كانی داعش پێشكه‌وتنی به‌رچاو به‌ده‌ستهاتووه، دەشڵێت، "هه‌ركه‌سێک رووبه‌ڕووی ده‌وڵه‌ت ببێته‌وه باجی قورس ده‌دات، بۆیه با چیتر هیچ هێز و گروپێک خۆی له ده‌وڵه‌ت به گه‌وره‌تر نه‌زانێت."
دوای ئەوەی لە ژێر فشاری خۆپیشاندەراندا، عادل عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق دەستیلەکارکێشایەوە، مستەفا کازمی لە مانگی ٥ی ساڵی رابردوودا وەک سەرۆکوەزیرانی عێراق دیاری‌کرا و بەشێک لە چاودێران پێیانوایە لە کارەکانیدا سەرکەوتوو بووە، لە بەرامبەردا بەشێکی دیکە تێبینییان لەسەر کارەکانی هەیە و پێیانوایە لە ئاست خواستی شەقامی عێراقیدا نەبووە.