سەردێڕ:

عێراق بڕیاری نوێی لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆوە دەرکرد

بڕیاری قەدەغەی تەواوەتی هەڵوەشاندەوە
فۆتۆ: 
2021-05-13

22292 جار خوێندراوەتەوە

لە پێشتردا لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی عێراق بڕیاریدا قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی پەیڕەو بکرێت، بەڵام سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ ئەو بڕیارەی هەڵوەشاندەوە و بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆی نیمچەی دەرکرد.


ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی عێراق بڕیاریدا، قەدەغەی تەواوەتی هەڵوەشێنێتەوە و قەدەغەی نیمچەیی لە کاتژمێر ٩ی شەو تا ٥ی بەیانی پەیڕەو بکرێت.

بەگوێرەی بڕیارەکان لە رۆژانی جەژندا لە مۆڵ و چێشتخانە و کافتریاکان داخراو دەبن، بەڵام لە رۆژی دووشەممەی داهاتووەوە دەکرێنەوە.

لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی عێراق ئەوەشی خستووەتەڕوو، رێگە بە هاتوچۆنی گروپە گەشتیارییەکان نادرێت، کە لە نێوان پارێزگاکاندا هاتوچۆ بکەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ناوەڕاستی مانگی رەمەزاندا لیژنەی روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێم بڕیاری قەدەغەی تەواوەی بۆ رۆژانی جەژن دەرکرد، بەڵام دواتر بڕیارەکەی هەڵوەشاندەوە.