تەندروستی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی کۆرۆای بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکان، لە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، لە هەرێمی کوردستان ٦٣٦ توشبوون و هەزار و هەزار و ٤٦ چاکبوونەوە و شەش گیانلەدەستدان تۆمارکراوە، کە بەو پێیەش لە هەرێم توشبوون بە کۆرۆنا کەمبووەتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی تەندروستی عێراق لەراگەیەندراوێکدا باسی لەوەکرد، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، لە پارێزگاکاکانی باشور و ناوەڕاستی عێراق، چوار هەزار و ٥١٢ کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و پێنج هەزار و ٤٣ کەسیش لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە، هاوکات، ٢٨ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
لەراگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی عێراقیشدا هاتووە، کە لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، لە سەرتاسەری هەرێم، ٦٣٦ کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون و هەزار و ٤٦ کەسیش لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە و شەش کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کۆتاییەکانی ٢٠١٩ لە شاری وهانی چینەوە سەریهەڵدا و تاوەکو نیسانی ٢٠٢٠ بە تەواوی جیهاندا بڵاوبووەوە، هاوکات، تا ئێستا لە عێراق یەك ملیۆن و ١٣٢ هەزار و ٩٢ کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون، هاوکات یەك ملیۆن و ٢٨ هەزار و ٦٢٧ کەس چاکبوونەتەوە و ١٥ هەزار و ٨٨٣ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.