رابەری باڵای شیعەکانی عێراق رایگەیاند، سبەینێ پێنجشەممە، تەواوکەری مانگی رەمەزانە و دوو سبەی هەینی یەکەم رۆژی جەژنە.
نوسینگەى عەلى سیستانى رابەرى باڵاى شیعەکان لە عێراق رایگەیاند، سبەینێ پێنجشەممە ١٣ی ئایار، تەواوکارى مانگى رەمەزانە و هەینى یەکەم رۆژى جەژنى رەمەزانە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، هەریەکە لە سەنیگال، نەیجەر، کۆتیڤوار و مالی، ئەمڕۆیان وەک یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی ئەمساڵ دیاریکرد.
جیاواز لەم چوار وڵاتەش، ئێوارەی دوێنێ سێشەممە، هەریەکە لە ئیمارات، کوەیت، ئوردون، عێراق و هەرێمی کوردستانیش، بەپشت بەستن بە بڕیارەکانی لیژنەی بینینی مانگی وڵاتەکانیان، بڕیاریاندا کە ئەمڕۆ چوارشەممە تەواوکەری مانگی رەمەزانە و رۆژی پێنجشەممەش یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە.
لەبەرامبەردا، لە ئێران، سبەینێ تەواوکەری مانگی رەمەزان دەبێت و رۆژی هەینیش دەکرێتە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان.