سەردێڕ:

کاتی ئەنجامدانی پرۆسەی سەرژمێری لە عێراق دواخرا

فۆتۆ: 
2021-05-12

831 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، ئەنجامدانی پرۆسەی سەرژمێری گشتی لە عێراق بۆ کاتێکی دیکە دوادەخرێت و هۆکارەکەشی بۆ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دابینەکردنی بودجەی پێویست دەگەڕێنتەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە عەبد زەهرە هنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق بۆ میدیا عێراقییەکان باسی لەوەکرد، بەهۆی دابین نەکردنی بودجەیەکی تایبەت لە بودجەی گشتی و لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە، جارێکی دیکە پرۆسەی سەرژمێری گشتی دواخرا.

وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، ساڵی رابردووش بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و قەدەغەی گشتییەوە، پرۆسەی ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی دواخرا.

 

ئەوەشی خستوەتەڕوو، پرۆسەی ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی بەشێوازی ئەلیکترۆنی دەبێت و، تیایدا پێویستیان بە ئامادەکرنی ١٥٠ هەزار ئامێرە لەگەڵ بەردەستبوونی پەیوەندیی مەیدانی لە چوارچێوەی تۆڕی زانیارییەکان.