سەردێڕ:

عێراق سەرجەم دەروازەکانی هاتوچۆی لەگەڵ هەرێم دادەخات

فۆتۆ: 
2021-05-11

15438 جار خوێندراوەتەوە

فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ڕایگەیاند، بریاری قەدەغەی گشتیی هاتووچۆ لە کاتژمێر ١٢ی ئەمشەو لەسەرانسەری عێراقدا بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و دەشڵێت، "تەواوی ڕێگاکانی هاتووچۆش لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا دادەخرێن".


ئەمڕۆ سێشەممە، تەحسین خەفاجی فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق بۆ میدیا عێراقییەکان باسی لەوەکرد، لە کاتژمێری ١٢ی ئەمشەوەوە، قەدەغەی گشتیی هاتووچۆ لەهەموو شارەکانیی عێراقدا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

تەحسین خەفاجی ئاماژەی بەوەشکردووە، ھەموو ڕیگاکانی شارەکانی عێراق دادەخرێت و ھاتوچۆ لەگەل شارەکانی ھەرێمش نامێنیت.

 

ئەمەش دوای ئەوە دێت، بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانەوە و هەروەها بۆ جێبەجێکردنی رێکارە خۆپارێزییەکان، بڕیاری جێبەجێکردنی ١٠ رۆژ قەدەغەی هاتوچۆی لەسەرانسەری عێراق راگەیاند.