سەردێڕ:

کۆمسیۆنی هەڵبژاردەکان بەم مەرجانە کارمەند وەردەگرێت

فۆتۆ: 
2021-05-11

9563 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق راگەیاند، پێویستە ئەو کەسەی دەبێتە کارمەندی سەر سندوق بڕوانامەی ئامادەیی و کارتی دەنگدانی هەبێت و دانیشتووی ئەو پارێزگایە و لەدایكبووی ساڵی ٢٠٠٢ و زیاتربێت و تۆماری تاوانی نەبێت.


جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە میدیا ناوخۆییەکانی وڵاتی راگەیاند، کۆمسیۆن دوو شێواز بۆ دیاریکردنی کارمەندی سەر سندوق پەیڕەودەکات.

راشیگەیاند، پێویستە ئەو کەسە بەلایەنی کەمەوە هەڵگری بروانامەی ئامادەیی بێت و کارتی دەنگدانی هەبێت و دانیشتووی ئەو پارێزگایەبێت کە دەیەوێت کاری لێبکات.

باسی لەوەشکرد، پێویستە ئەو کەسە تەمەنی سەرو ١٨ ساڵ بێت و بەڵێننامەیەك پڕکاتەوە کە تۆماری تاوانی نییە.

دەشڵێت، کاتی پێشکەشکردن لەرێگەی دەزگاکانی راگەیاندووە بڵاودەکرێتەوە و بەشێوەی ئەلیکترۆنی پڕدەکرێتەوە و فەرمانبەرانیش دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن.

ئەمە لەکاتێکدایە، بڕیار وایە هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا بەڕێوەبچێت.