سەردێڕ:

لە بەغدا باوکێک کوڕەکەی خۆی کوشت و کچەکەی بریندار کرد

فۆتۆ: 
2021-05-10

4403 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێکی ئەمنی رایگەیاند، لە شاری بەغدا باوکێک تەقەی لە خێزانەکەی کرد و لە ئەنجامدا کوڕە تەمەن ٢٠ ساڵەکەی کوشت و خوشکەکەی بریندار کرد.


ئەمڕۆ دووشەممە، سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای بەغدا بە میدیا ناوخۆییەکانی وڵاتی راگەیاند، لەو پارێزگایە و لە ناوچەی شەعب لە ئەنجامی دروستبوونی ناکۆکی و دەمەقاڵێ لە ناوخێزانکێدا، باوکەکە توڕە بووە و تەقەی لە ئەندامانی خێزانەکەی کردووە.

راشیگەیاند، لە ئەنجامی تەقەکردنەکە باوکەکە کوڕە تەمەن ٢٠ ساڵییەکەی کوشت و کچەکەی خۆشی بریندار کرد، ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا باوکەکە دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیدا دەستیپێکردووە.

هاوکات، چەند چاوگێکی دیکە لە بەغدا ئاشکرایانکرد، کەسێک لەناوچەی عەبیدی کەسێکی دیکەی لە گەنجینەیەکی مادەی خۆراکی خنکاندووە.

ئاماژەی بەوەشدا، گەنجێکی تەمەن ٢٠ ساڵ لە ماڵی خۆیاندا لە ناوچەی کازمییە بە پارچەیەک پەڕۆ خۆی خنکاندووە.