سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. ساتی تەقەکردن لە رۆژنامەنووسێکی عێراقی

فۆتۆ: 
2021-05-10

14304 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانی عێراق گرتەڤیدیۆی ساتی تەقەکردن لە رۆژنامەنووسێکی وڵاتەکەیان بڵاوکردەوە، کە شەوی رابردوو لە قەزای شامیە لە پارێزگای دیوانیە، لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا بریندارکرا.


میدیاکانی عێراق گرتەیەکی ڤیدیۆییان بڵاوکردەوە و تیایدا دەردەکەوێت، ئەحمەد حەسەنی رۆژنامەنووس لەکاتی گەڕانەوەیدا بۆ ماڵەوە سەرقاڵی پارکینگ کردنی ئۆتۆمبێلەکەیەتی و کەسێک بە دەمانچەیەکەوە دەگاتە سەری و تەقەی لێدەکات و گولـلە دەنێت بەسەرییەوە و برینداری دەکات.

وەک لە گرتە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، دوای ئەوەی هەوڵی خۆی دەدات بۆ کردنە ئامانجی رۆژنامەنووسەکە، تەقەکەرەکە هەڵدێت.

دوێنێ، نەخۆشخانەی "الجملة العصبية" لە شاری بەغدا رایگەیاند، توانراوە نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتوو بۆ ئەحمەد حەسەن بکرێت و ژیانی رزگار بکرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە پارێزگای کەربەلا ئیهاب وەزنی چالاکوانی خۆپیشاندەرەکانی عێراق کوژرا.