سەرۆکوەزیرانى عێراق رایگەیاند، به‌م نزیكانه شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم ره‌وانه ده‌كرێن، دەشڵێت، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا له سه‌رده‌می زێڕینی خۆیاندان.
مستەفا کازمی سەرۆکوەزیری عێراق لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ ژمارەیەک میدیای عێراقیدا ئەوەشی خستەڕوو، پێویستیان به بنیاتنانی متمانه‌یه له نێوان كورد و عه‌ره‌ب بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی ناوچه کێشەلەسەرەکان.
مستەفا کازمی دەشڵێت، ئێستا له قۆناغی كۆتایی دابه‌شكردنی به‌شه‌كانی بودجه‌ی ٢٠٢١دان، دەشڵێت پڕۆژه‌ی سیاسی سه‌ركه‌وتوو ئه‌وه‌یه هه‌ڵبژاردنێکی پاک و بێگه‌رد به‌ڕێوه‌بچێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، كێشه‌ی ناوچه کێشەلەسەرەکان له رێگه‌ی پێشنیازێكه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌كرێن كه به‌غدا ده‌یخاته به‌رده‌م هه‌ولێر و له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا شاندێک سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئەو ناوچانە.
دوێنێش، فازڵ نەبی بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق لە ناڤینی رۆژی ئێن ئاڕ تیدا رایگەیاند، "بۆ مانگی پێنج بەغدا پارە بۆ هەرێم دەنێرێت و پێشبینیش دەکرێت فەرمانبەران بەبێ لێبڕین موچە وەربگرن."
ئەوەش لەکاتێکدایە، پشکى هەرێم لە بودجەی عێراق بە ١٢.٦٧٪ دیارییکراوە، لە بەرامبەردا، حکومەتى هەرێم پابەندکراوە بە رادەستکردنى بەهای ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت بە نرخى سۆمۆ لەگەڵ رادەستکردنى نیوەی لە داهاتی ناوخۆ و خاڵە سنورییەکان.