میدیا عێراقیەکان بڵاویانکردەوە، عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکان لە عێراق بڕی هەزار و ٥٠٠ دیناری عێراقی وەکو سەرفیترە دیاریکرد، کە دەکاتە نیوەی بڕی سەرفیترەی سوننەکان کە سێ هەزار دینارە.
میدیا عێراقیەکان بڵاویانکردەوە، سیستانی بڕی هەزار و ٥٠٠ دیناری وەکو سەرفیترەی بۆ هەر کەسێك دیاریکرد، ئاماژەی بەوەشداوە، دەتوانرێت بڕی سێ کیلۆ ئارد وەکو سەرفیترە بۆ هەرکەسێك ببەخشرێت.
لە کۆتایی مانگی نیسانی ئەمساڵدا، یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی رایگەیاند، هەر تاکێکی خێزان سێ هەزار دینار سەرفیترەی دەکەوێت و هەر مسوڵمانێکیش بڕی پێنج ملیۆن و ٥٠٠ هەزاری دانراوی هەبێت و ساڵی بەسەردا سوڕابێتەوە، ئەوا بۆ هەر ملیۆنێکی دەبێت ٢٥ هەزاری وەکو زەکات ببەخشێت.
ساڵانە و لە مانگی رەمەزاندا، زانایانی ئایینی ئیسلامی هەر وڵاتێک کۆدەبنەوە و دوای هەڵسەنگاندنی دۆخی ئابوری و کۆمەڵایەتی و شەرعی وڵاتەکەیان، بڕی زەکات و سەرفیترە و فیدیەی ئەو ساڵە دیاریدەکەن.