سەردێڕ:

کاروانێکی دیکەی ڤاکسینی فایزەر گەیشتە عێراق

فۆتۆ: 
2021-05-09

1705 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، کاروانێکی دیکەی ڤاکسینی فایزەر گەیشتە وڵات و پشکی هەرێمی کوردستانیشی تێدایە.


وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، کاروانێکی دیکەی ڤاکسینی فایزەر گەیشتووەتە عێراق و بەسەر بنکەکانی پێدانی ڤاکسیندا دابەشکراوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ڤاکسینەکە پشکی هەرێمی کوردستانیشی تێدایە و گەیەنراوەتە بنکەکانی پێدانی ڤاکسین لە هەرێمیش.

بەپێی رێککەوتنەکەی حکومەتی عێراق لەگەڵ کۆمپانیای فایزەری ئەمریکی بڕیارە عێراق چوار ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار ژەمی دیکە لە ڤاکسینی فایزەر بکڕیت و لەو بڕەش ھەموو ھەفتەیەک پشکی ھەرێمی کوردستانیش بنیرێت.

ڤاکسینی فایزەر متمانە و خواستێکی زۆری لە کوردستاندا هەیە و رۆژی ٢٣ى مانگەی رابردووش، ڤاکسینی فایزەر لە هەرێمی کوردستاندا نەما.

No description available.