پۆلیسی پارێزگای دیوانییە رایگەیاند، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە، کە بەوتەی خۆی ٢٥ ساڵ لەمەوبەر کەسێکی کوشتووە.
پۆلیسی پارێزگای دیوانییە لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد، توانیویانە پیاوێکی تەمەن ٦٣ ساڵ بەتۆمەتی کوشتنی کەسێک دەستگیر بکەن.
ئەوەشی خستەڕوو، دەستگیرکراوەکە لە کاتی لێکۆڵینەوەکاندا دانی بەوەداناوە لە ساڵی ١٩٩٦ کەسێکی لەسەر کێشەی زەوی کشتوکاڵی کوشتووە.
پۆلیسی دیوانییە ئاماژەی بەوەشدا، دەستگیرکراوەکە دانی بەوەداناوە چەکی کڵاشینکۆفی بەکارهێناوە و گولـلەی ناوە بەکەسەوە.