سەردێڕ:

لە بەغدا سێ منداڵ بەهۆى جێهێشتنیان لە ئۆتۆمبێلێکى داخراودا گیانیان لەدەستدا

فۆتۆ: 
2021-05-08

5469 جار خوێندراوەتەوە

سێ منداڵ بەهۆى جێهێشتنیان لە ئۆتۆمبێڵێکى داخراودا لە بەغدا گیانیان لەدەستدا.


میدیا عێراقیەکان بڵاویانکردەوە، لە ناوچەی بەلەدیات لە خۆرئاوای بەغدا ئەو منداڵانە بەهۆی ئەوەی خێزانەکەیان لەناو ئۆتۆمبیلەکەیاندا بەجێیانهێشتون، لە ئەنجامی نەمانی ئۆکسجین و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما گیانیان لەدەستداوە.

باس لەوەشکراوە، ئەو سێ منداڵانە دووانیان کوڕن و یەکێکیشیان کچە و تەمەنیان لە سێ ساڵ تێپەڕ ناکات.

جیاواز لە وەرزى گەرما، شارەزایانی بواری تەندروستی هۆشداریدەدەن، بەجێهێشتنی منداڵ لەنێو ئۆتۆمبێل بەو جۆرە دەبێتە هۆی کەمبوونی ئۆکسجین و دواتر مەترسی لەسەر ژیانیان دروست دەبێت.