سەردێڕ:

وەزارەتی بازرگانی وادەی دابەشکردنی بەشەخۆراکە زیادکراوەکەی راگەیاند

فۆتۆ: 
2021-05-08

105052 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتى بازرگانى عێراق رایگەیاند، دەستدەکرێت بە دابەشکردنی سێ مادەی ئاوە تەماتە و نیسک و نۆک لە بەشە خۆراکى مانگانە بەسەر هاوڵاتیاندا. هاوکات، دەشڵێت، "لەمانگی تەمموز یان ئابی داهاتوودا دەست بە دابەشکردنیان دەکرێت. "


ئەمڕۆ شەممە، عەلا جبورى وەزیری بازرگانی عێراق بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند، سبەینێ وەزارەتی بازرگانی دەست دەکات بە گرتنەبەرى رێوشوێنە یاسایى و هونەرییەکان بۆ بە جێبەجێکردنى بڕیاری ئەنجومەنى وەزیران بۆ دابەشکردنی سێ ماددە لە بەشە خۆراکى مانگانە بەسەر هاوڵاتیاندا، کە ئاوە تەماتە و نیسک و نۆک دەگرێتەوە.

ئاماژەى ئەوەش کرد، ئەنجومەنى وەزیران پاڵپشتى بەشە خۆراکى مانگانەى هاوڵاتیان دەکات وهەردوو مادەکانى ئاو تەماتە ونیسک و نۆک یاخود نۆک و فاسۆڵیا دابین دەکات.

ئەوەشی خستەڕوو، گرێبەستیش لەگەڵ کۆمپانیایەکى تایبەتمەندا دەکات بۆ ئەوەی لە  مانگى تەمموز یاخود ئابى داهاتوودا، دەستبەکاربن.

ئەمەش دوای ئەوەدێت، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی ھەرێم لەراگەیەندراوێکدا باسی لەوەکرد، ژمارەیەک ماددەی تر بۆ بەشە خۆراکی هاوڵاتیان زیاد کراوە، ئەمەش دوای ئەوەی وەزارەتی بازرگانی حکومەتی عێراق نووسراوی تایبەت بەو پرسەی ئاڕاستەکردبوون.