فۆتۆ:
2021-05-08
1319 جار خوێندراوەتەوە
میدیاکانی عێراق بڵاویان کردەوە، درەنگانی شەوی رابردوو دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشیان کردووەتە سەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار. هاوکات، یەکێک لە فڕۆکەکان خراوەتە خوارەوە.
بەگوێرەی میدیاکانی عێراق، پاش روداوەکە زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدراوە و بنکە سەربازییەکەش بەتەواوەتی داخراوە، فڕۆکەکانی هاوپەیمانانایش بەچڕی دەستیان بەفڕین و چاودێریکردن کردووە.
هاوکات، پاش چەند کاتژمێرێک لە را دەستکردنی فیشەک بە سوپای عێراقی لە لایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە بە بەهای یەک ملیۆن و ٨٠٠ هەزار دۆلار دێت لە بنەکی سەربازی عەین ئەسەد.
تا ئێستا زیانی هێرشەکە نەزانراوە و هیچ لایەنێکیش بەرپرسیارێتی هێرشەکەی رانەگیاندووە.
بنەکی سەربازی عەین ئەسەد دەکەوێتە پارێزگای ئەنبار لە خۆرئاوای عێراق و هێزەکانی سوپای ئەمریکا و عێراقی تێدا جێگرە، ناوە ناوە گروپەچەکدارەکانی ناو عێراق بە موشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرش دەکەنە سەری. لە نوێتریناندا هەفتەی رابردووش بە موشەک هێرش کرایە سەربنکەکە بێ ئەوەی هیچ زیانێکی لێ بکەوێتەوە.