لە عێراق و هەرێمى کوردستان ژمارەى چاکبوونەوە لە پەتاى کۆرۆنا دوو هێندەى توشبووانە بەوەش ئاستی توشبوون بە پەتای کۆرۆنا بەرەو ئاسایی بوونە دەچێت.
وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، بە بەراورد بە چەند رۆژ و هەفتەی رابردوو، ژمارەی توشبوون و گیانلەدەستدان بە پەتاکە زۆر کەمیکردووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا جەختی کردەوە هێشتا مەترسییەکانی ئەو ڤایرۆسە لە عێراق و جیهان ماوە و کۆتایی نەهاتووە.
سەیف بەدر وتەبێژى وەزارەتى تەندروستیى عێراق راشیگەیاند، هاوڵاتیانی پارێزگاکانی عێراق زیاتر روو لە ناوەندەکانی پێدانی ڤکسینەکانی دژە کۆرۆنا دەکەن و ئەوەش کاریگەریی لەسەر کەمبوونەوەی ڕێژەی توشبوون دەبێت.
بەدر باسی لەوەشکردووە، دەرکەوتنى ڤایرۆسى گۆڕاوى هندى بە ئاڵنگارییەکى نوێ دادەنرێت و بەدڵنیاییشەوە عێراقیش لەبازنەى ئەو مەترسییە بەدوور نییە.
هاوکات لە هەرێمى کوردستانیش لەماوەى ٢٤ کاتژمێرى رابردوودا ٥٩٢ کەس لە پەتاکە چاکبوونەتەوە.