وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق رایگەیاند، هه‌ماهه‌نگى كراوه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌دا بۆ پڕكردنه‌وه‌ى بۆشایی ئەمنی نێوان پێشمه‌رگه و هێزه‌كانى عێراق.
یە‌حیا ره‌سوڵ وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ئاماژەى بەوەشکرد، هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ڵ پێشمەرگە كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بۆشایی ئه‌منی له ناوچه جێناكۆكه‌كان پڕ بكه‌نه‌وه.
راشیگەیاندووە، له به‌دواداچوون و راوه‌دونانی هه‌موو ئه‌وانه به‌رده‌وام ده‌بن، كه هه‌وڵی به ئامانجگرتنی بنكه سه‌ربازییه‌كانی عێراق ده‌ده‌ن، دەشڵێت، ئێستا هێزه‌كانیان توانای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی توندیان هه‌یه بۆ ئه‌و لایه‌نانه‌ی هاووڵاتییان و هێزه ئه‌منییه‌كان و بنكه سه‌ربازییه‌كان ده‌كه‌نه ئامانج.
ئەمەش لەکاتێکدایە، شەممەی رابردوو، چەکدارانی داعش لە سنوری پردێ و لەنزیک گوندی قایەباشی، هێرشیانکردە سەر دوو سەنگەری سەربازی پێشمەرگە و روبەڕوبوونەوە لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و چەکدارانی داعشدا دروست بوو، کە تیایدا شەهید و بریندار لە ریزەکانی پێشمەرگەدا کەوتەوە.
دوای ئەوەش، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم رایگەیاند، داوا لە پەرلەمان و حكومەتی عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەکەن، بە خێرایی كاربكەن بۆ دروستكردنی هێزی هاوبەش لەنێوان پێشمەرگە و سوپای عێراقدا لە ناوچە ناكۆكی لەسەرەكان.