فۆتۆ:
2021-05-05
1157 جار خوێندراوەتەوە
تەندروستی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، پێنج هەزار و ٣٦ حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا و ٢٥ حاڵەتی گیان لەدەستدان لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق تۆمارکراوە، هاوکات، هەر لەو ماوەیەدا لە هەرێمی کوردستانیش، ٧٧٧ حاڵەتی چاکبوونەوە و ٧ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی تەندروستی عێراق لەراگەیەندراوێکدا باسی لەوەکرد، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، لە پارێزگاکاکانی باشور و ناوەڕاستی عێراق، پێنج هەزار و ٣٦ کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و شەش هەزار و ٢٥١ کەسیش لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە، هاوکات، ٢٥ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
لەراگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی عێراقیشدا هاتووە، کە لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، لە هەر چوار پارێزگا و دوو ئیدارەکەی هەرێم، ٧٧٧ کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون و ٩٩٧ کەسیش لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە و حەوت کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە لەسەرانسەری هەرێم گیانیان لەدەستداوە.
لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ساڵی ٢٠١٩دا لەشاری وهانی چین، تا ئێستا لە عێراق ١٠ ملیۆن و ٩١٩ هەزار و ٥٤ کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون، هاوکات ٩٧٩ هەزار و ٤١ کەس چاکبوونەتەوە و ١٥ هەزار و ٦٤٠ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.