سەردێڕ:

داعش هێرشیکردە سەر بیرە نەوتەکانی کەرکوک

کوژراو و بریندار هەیە
فۆتۆ: 
2021-05-05

9327 جار خوێندراوەتەوە

لە ئەنجامی هێرشێکی داعشدا بۆسەر بیرە نەوتەکانی بای حەسەن لە پارێزگای کەرکوک، پۆلیسێک کوژراوە و سیانی دیکەش برینداربووە.


بەگوێرەی میدیاکان، درەنگانێکی شەوی رابردوو، داعش هێرشیکردووەتە سەر بیرە نەوتەکانی بای حەسەن لە قەزای دوبزی سەر بە پارێزگای کەرکوک و لە ئەنجامی هێرشەکەدا پۆلیسێک کوژراوە و سیانی دیکەش برینداربوون.

ئەمە لەکاتێکدایە، مانگی رابردووشدا لە کردەیەکی هاوشێوەدا داعش هێرشیکردە سەر بیرنەوتەکانی کێڵگەی بای حەسەن.

ماوەیەکە چەکدارانی داعش جموجوڵ و چالاکییەکانیان دەستپێکردووەتەوە لە نوێترین هێرشیاندا، لە ١ی ئەم مانگە، چەکدارانی داعش هێرشیانکردە سەر خاڵێکی پێشمەرگە لە سنوری پردێ و بەهۆیەوە سێ پێشمەرگە شەهیدبوون و دووانی دیکەش برینداربوون.