میدیا عێراقیەکان لە زاری ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراقەوە بڵاویکردەوە، رێژەی ئاڵودەبوون لەناو گەنجانی وڵاتدا٥٠٪ی تێپەڕاندووە.
ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجومەنی دادوەی عێراق رایگەیاند، رێژەی ئاڵودوەبوون لەناو گەنجاندا ٥٠٪ی تێپەراندووە، ئاماژەی بەوەشداوە، تەنیا بەس پیاوان لە بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەردا تێوەنەگلاون، بەڵکو بەشێك لەژنانیش ئاڵودەی بوون.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، خراپی دۆخی ئابوری و بەرزی رێژەی بێکاری بەهۆکاری سەرەکی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان دادەنرێت.
باسی لەوەشکردووە، چەند هۆکارێکی وەکو هۆکاری دەرەکی و ئاستی رۆشنبیری تاکەکان پەیوەندییان بە ئاڵودەبوونی گەنجان هەیە، ئاشکراشیکردووە، تاوەکو ئێستا لایەنێک دیارینەکراوە کە پاڵپشتی کڕین و فرۆشتنی ماددە هۆشبەرەکان بکات.
راشیگەیاندووە، لە دیارترین جۆری ماددە هۆشبەرەکانی وەکو کریستاڵ و ئەمفیتامین بەکاردێن.