ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی عێراق رایگەیاند، بەپشت بەستن بە رێنماییەکانی لیژنەی باڵای تەندروستی، لە ١٢ی ئایارەوە تا ٢٢ی ئایار قەدەغەی هاتوچۆی سەرتاسەری لەعێراق جێبەجێدەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، لەچوارچێوەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقیدا، بەهۆی رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و پارستنی تەندروستی هاوڵاتیانەوە، بڕیاردرا بە جێبەجێکردنی قەدەغەی هاتوچۆ بۆ ماوەی ١٠ رۆژ.
لە راگایەندراوەکەشدا هاتووە، کە لە ١٢ی ئایار تا ٢٢ی ئایار، قەدەغەی هاتوچۆ، داخستنی تەواوی مۆڵ، چێشتخانە، کافتریا، سینەما و تەواوی ئەو شوێنانەی کە خەڵکی کۆڕ و کۆبوونەوەی تێدا ئەنجام دەدەن، دەگرێتەوە.
بەوەش، ئەگەر لە ١٢ی مانگەوە بکرێتە جەژنی رەمەزان ئەکاتە لە یەکەم رۆژی جەژنەوە قەدەغەی هاتوچۆی گشتی دەبێت و ئەگەر جەژنیش لە ١٣ی ئەم مانگەدا بێت، ئەوا هەر بەر قەدەغەی هاتوچۆ دەکەوێت.