پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، بە موشەک هێرشکرایە سەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەدی ئەمریکی لە پارێزگای ئەنبار.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی راشیگەیاند، موشەکەکان لە جۆری کاتیۆشا بوون و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانەکانەوە ئاشکرانەکراون.
دوێنێش، ژمارەیەک موشەک لە جۆری کاتیۆشا ئاڕاستەی بنکەی ئاسمانی بەلەد لە باشوری پارێزگای سەڵاحەدین کرا، کە هێزەکانی ئەمریکای تێدایە.
هێرشەکردنە سەر دامەزراوە حکومی و شوێنە دیبلۆماسییەکان لە عێراق، چەندین جارە روودەدەن و تیایدا زۆربەی کات ئەو شوێنانە دەکرێنە ئامانج کە نێردە بیانییەکان و بەتایبەتیش هێزەکانی ئەمریکای تێدایە.