سەردێڕ:

لە کەرکوک نامە بەری داعش دەست گیرکرا

فۆتۆ: 
2021-05-04

1565 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی عێراق رایگەیاند، نامەبەری داعشی لە پارێزگای کەرکوک دەستگیرکرد.


ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، پاش ئەنجامدانی پرۆسەیەکی هەواڵگری و کۆکردنەوەی زانیاری و شوێنپێهەڵگرتنی و چاودێریکردنی جموجوڵەکانی ئەندامێک گروپی داعش لە ناوچەی زاب لە قەزای حەوێجە لە پارێزگای کەرکوک، دەرکەوتووە کەسەکە نامەبەری لە نێوان مۆڵگە و شانە نوستووەکانی ئەو گروپە ئەنجامداوە .

راشیگەیاند، مەفرەزەکانی بەشی هەواڵگری سەربازی لە فیرقەی ١٤ و هێزی فەوجی یەک لە لیوای پیادەی ٥١ و مەفرەزەی ئەمنی حەشدی شەعبی توانیویانە کەسە دەستگیربکەن.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەندامە دەستگیرکراوەکەی داعش بە گوێرەی مادەی٤ ی تیرۆر و لەسەر داوای دادوەر دەستگیرکراوە.

هاوکات، لە پرۆسەیەکی هاوشێوەدا، بەگوێرەی زانیارییە هەواڵگرییەکان و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی هەواڵگری بارەگای ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان لە کەرکوک، مەفرەزەکانی بەشی هەواڵگری سەربازی لە فیرقەی هەشت توانیان لە گەڕەکی "حەی موعەلیمین" لە قەزای داقوقی سەربە پارێزگای کەرکوک ئەندامێکی داعش بە گوێرەی مادەی ٤ی تیرۆر و لەسەر داوای دادوەر دەستگیربکەن.