سەردێڕ:

وەزارەتی دەرەوەی عێراق: دەستدرێژییەکانی تورکیا بۆ سەر سەروەریی وڵاتەکەمان رەتدەکەینەوە

فۆتۆ: 
2021-05-03

3273 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دەرەوەى عێراق رایگەیاند، وەزارەتەکایان باڵیۆزی کاتی تورکیای لە بەغدا بانگهێشتکردووە و ناڕەزایەتی و توڕەیی لەبارەى سەردانی خوڵوسی ئاکار وەزیری بەرگریی تورکیا بۆ عێراق بەبێ رەزامەندی و هەماهەنگی حکومەتی عێراق پێراگەیاندووە.


وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ناڕەزایەتی حکومەتیان گەیاندووە بە باڵیۆزی تورکیا تێیدا بە توندی ئیدانەی سەردانی وەزیری بەرگریی تورکیای کردووە بۆ خاکی عێراق بەبێ هەماهەنگی و رەزامەندی پێشوەختە.

باس لەوەشکراوە، حکومەتی عێراق ئیدانەی لێدوانی وەزیری بەرگریی تورکیا دەکات سەبارەت بە دروستکردنی بنکەی سەربازیی هەمیشەیی لە هەرێمی کوردستان، جەختیشی کردووەتەوە کە عێراق زۆر بە ڕوونی.

ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی ٢ی ئەم  مانگە، خوڵوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا بەسەردانێکی کتوپڕ هێزەکانی وڵاتەکەی لە ناوچەکامی کانی ماسی، میتینا و باشیک بەسەرکردەوە و ڕاشیگەیاند، لە ئایندەیەکی نزیکدا دەیانەوێت بنکەیەکی سەربازی لەو ناوچەیە دروست بکەن.