فۆتۆ:
2021-05-03
3517 جار خوێندراوەتەوە
ژمارەیەک موشەک لە جۆری کاتیۆشا ئاڕاستەی بنکەی ئاسمانی بەلەد لە باشوری پارێزگای سەڵاحەدین کرا، کە هێزەکانی ئەمریکای تێدایە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە سەڵاحەدین باسی لەوەکرد، ژمارەیەک موشەکی جۆری کاتیۆشا ئاڕاستەی بنکەی ئاسمانی بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەدین کراون، کە بنکەی سەربازی هێزەکانی ئەمریکا و کۆمپانیای سالتی پۆرتی تێدایە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا فڕۆکەجەنگییەکان بە ئاسمانی ناوچەکە و چواردەوری بنکە سەربازییەکەدا، بەمەبەستی ئاشکراکردنی سەرچاوەی هێرشە مووشەکییەکان دەسوڕێنەوە.
شەوی رابردووش، چاوگێکی ئەمنی بە میدیاکانی راگەیاندووە، پێنج موشەك ئاڕاستەی بنکەی سەربازی ڤیکۆریای ئەمریکی لە نزیك فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کراوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ١٤ی مانگیشدا، لە رێگەی فڕۆکەی بیفڕۆکەوانەوە هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی نیودەوڵەتی هەولێر.
هێرشەکردنە سەر دامەزراوە حکومی و شوێنە دیبلۆماسییەکان لە عێراق، چەندین جارە روودەدەن و تیایدا زۆربەی کات ئەو شوێنانە دەکرێنە ئامانج کە نێردە بیانییەکان و بەتایبەتیش هێزەکانی ئەمریکای تێدایە.