سەردێڕ:

سەرکردەیەکی باڵای عێراق گیانی لەدەستدا

دوای توشبوونی بە کۆرۆنا
فۆتۆ: 
2021-05-03

105639 جار خوێندراوەتەوە

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، شێخ حەمید مەعلە سەرۆکی دەستەی گشتی لە رەوتی حیکمە دوای توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لە دەستدا.


بەگوێرەی میدیاکانی عێراق، شێخ حەمید مەعلە یەکێک بووە لە دیارترین سەرکردەکانی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی و دواتر لەگەڵ دروستکردنی رەوتی حیکمە پەیوەندی بەو رەوتەوە کردووە و بووەتە ئەندامی مەکتەبی سیاسی و دواتر پۆستی سەرۆکی دەستەی گشتی لەو رەوتەدا گرتووەتە دەست.

هاوکات، پێشتردا شێخ حەمید مەعلە ئەندامی پەرلەمانی عێراق بووە. 

لەلایەن خۆیەوە، عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە پرسەنامەیەکی بەبۆنەی کۆچی دوایی حەمید مەعلەوە بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، "هاوڕێی رێگە و دڵسۆز پاش تەمەنێک لە ململانێکردن لەگەڵ دیکتاتۆرییەت و خزمەتکردنی کێشەی بنەڕەتی نیشتیمان و گەل لە بوارەکانی جیهاد و سیاسەت و راگەیاندندا تۆ خەباتت کرد".

عەمار حەکیم دەشڵێت، مەعلە خاوەنی تایبەتمەندی وتاری عەقڵانی و میانڕەوی بوو لە خستنەڕووی کێشەکان و گفتوگۆکردن لەبارەیانەوە.

No description available.