چاوگێکی ئەمنی بە میدیاکانی راگەیاندووە، پێنج موشەك ئاڕاستەی بنکەی سەربازی ڤیکۆریای ئەمریکی لە نزیك فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کراوە.
میدیا عێراقیەکان بڵاویانکردەوە، پێنج موشەك ئاڕاستەی بنکەی سەربازی ڤیکتۆریا کراون، ئاماژە بەوەشکراوە، سیستمی بەرگری سی ڕام (C-RAM) توانیوەتی یەکێك لە موشەکەکان تێبشکێنێت.
ئەوەشخراوەتەڕوو، تاوەکو ئێستا نازانرێت زیانەکان چین و بەر چی ەوتوون و قەبارەی زیانەکان دیار نییە.
لەناوەڕاستی مانگی نیسانی ئەمساڵ، سێ موشەک ئاڕاستەی فڕۆکەخانەی بەغدا کراو و تیایدا بنکەی سەربازی ڤیکتۆریا فڕۆکەخانەکەدا کراوەیە ئامانج.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ١٤ی مانگیشدا، لە رێگەی فڕۆکەی بیفڕۆکەوانەوە هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی نیودەوڵەتی هەولێر.
هێرشەکردنە سەر دامەزراوە حکومی و شوێنە دیبلۆماسییەکان لە عێراق، چەندین جارە روودەدەن و تیایدا زۆربەی کات ئەو شوێنانە دەکرێنە ئامانج کە نێردە بیانییەکان و بەتایبەتیش هێزەکانی ئەمریکای تێدایە.