عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكی هاوپەیمانی نه‌سر بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق هاوپه‌یمانێتییه‌كیان پێکهێنا به‌ناوی (هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی نیشتمانی.)
میدیا عێراقییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، کە عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكایه‌تی هاوپه‌یمانێتییه‌كه ده‌كات و عه‌بادیش سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه ده‌كات.
باسیان لەوەشکردووە، هاوپه‌یمانێتییه‌کە ژماره‌یه‌ک هێزی دیكه‌ی سیاسی له‌خۆده‌گرێت، كه له خۆپیشاندانه‌كانی عێراقدا رۆڵیان هەبووە و پێشەنگایەتی ناڕەزایەتییەکانی "تشرینیان" کردووە.
حه‌یده‌ر عه‌بادی له ساڵی ٢٠١٤ تا ساڵی ٢٠١٨ سەرۆکوەزیرانی عێراق بوو، عەمار حەکیمیش سەرۆکی رەوتی حیکمەیە و وەک دۆستێکی نزیکی کورد دەردەکەوێت.