بەرەی تورکمانی لەهاوپەیمانێتیان لەگەڵ هاوپەیمانی پێشکەوتنخوازی نیشتمانی کشانەوە، چاوگێکیش هۆکاری کشانەوەی بەرەی تورکمانی بۆ خواستی تورکیا و راگرتنی باڵانسی نێوان هێزە سوننەکان دەگەڕێنێتەوە.
بەپێی نوسراوێک کە ئاراستەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانیان کردوە، بەرەی تورکمانی بڕیاریداوە بە کشانەوە لەهاوپەیمانی (تحالف التقدم الوطني /التقدم)، و بەتەنها لەچوارچێوەی هاوپەیمانی تورکمانی عێراقدا بەشداردەبن.
چاوگێکی ئاگادار بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، هاوپەیمانی (تحالف التقدم الوطني /التقدم) لەلایەن عەرەبی سوننە بەسەرۆکایەتی محمد حەلبوسی دامەزراوە کە زیاتر لە سعودیە نزیکەوە.
لە بەرامبەردا بەشێکی تری عەرەبی سوننە هاوپەیمانێتیەکی دیکەیان پێکهێناوە بەناوی (تحالف العز) بەسەرۆکایەتی خەمیس خەنجەر، ئەو هاوپەیمانییە لەو عەرەبە سوننانە پێکهاتووە کە نزیکن لەتورکیا و قەتەر، ئەم هاوپەیمانێتیە لەکەرکووک لەلایەن ڕاکان جەبوری سەرۆکایەتی دەکرێت.
راکان جبوری پارێزگاری کەرکوک و گروپی هاوپەیمانی العز نزیکن لەتورکیا و بەرەی تورکمانیش بە هەمان شێوە نزیکی تورکیایە، بۆیە تورکیا ڕازی نەبووە بەرەی تورکمانی بچێتە هاوپەیمانەتیەک کە دژی هاوپەیمانێکی بێت.
چاوگێکی ئاگادار لەگۆڕانکاریەکانی نێو بەرەی بەرەی توکمانی وتی، " تورکیا فەرمانی بە بەرەی تورکمانی کردووە کە بکشێتەوەو لەو هاوپەیمانیەتەی محەمەد حەلبوسی سەرۆکایەتی دەکات، و ئەو هێزانەی هەمیشە وەک بەکرێگیراوی وڵاتان دەردەکەون و خاوەنی بڕیار و کیانی خۆیان نین."
بەرەی تورکمانی عێراقی بارەگای سەرەکی لەشاری کەرکووکە و یەکێکە لەدیارترین هیزە سیاسییە تورکمانەکانی عێراق و لە ساڵی ٢٠١١وە لەلایەن ئەرشەد ساڵحی-یەوە سەرۆکایەتی دەکراو لەناوەڕاستی مانگی ئازاری ئەمساڵدا حەسەن توران وەک سەرۆکی نوێی بەرەی تورکمانی دیاریکرا.