چاوگێکی ئەمنی لە پارێزگای موسەنا رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە بەندینخانەیەکی ئەو پارێزگایەدا ٢١ زیندانی دۆسیەی تیرۆر و ماددە هۆشبەرەکان هەڵهاتوون. هاوکات، ئەمنییەکان توانیان ٩ زیندانی دەستگیربکەنەوە.
چاوگێکی ئەمنی لە پارێزگای موسەنا رایگەیاند، لە بەندینخانەی هیلال لەو پارێزگایە کە سەر بە بەڕێوبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان و دۆسیەی تیرۆرە، ٢١ زیندانیکراو هەڵهاتن.
هاوکات، هێزە ئەمنییەکان توانیان ٩ زیندانی لەوانە دەستگیربکەنەوە و گەڕانیش بە دوای ئەوانی دیکەدا بەردەوامە.
ئەحمەد مەنعی پارێزگاری موسەننا هەڵهاتنی زیندانیکراوەکانی پشتڕاستکردەوە و راشیگەیاند، سەرجەم هێزە ئەمنییەکان راسپێردراون بۆ دۆزینەوە و دەستگیکردنەوەی زیندانییەکان.
پارێزگاری موسەننا ئەوەشی خستەڕوو، "بڕیارمانداوە سەرجەم ئەفسەرانی بەڕێوبەرایەتی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیربکەین تا ئەو کاتەی لێکۆڵینەوە لە هەڵهاتنی زیندانیکراوەکان دەکرێت".