سەردێڕ:

کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراق: ئەمڕۆ دوا وادەیە بۆ پێشکەشکردنى ناوى کاندیدەکان

تا ١٢ی شەو
فۆتۆ: 
2021-05-01

900 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژى کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق رایگەیاند، تا کاتژمێر ١٢ى ئەمشەو دوا وادەیە بۆ پێشکەشکردنى ناوى کاندیدانى حزب و هاوپەیمانییەکان بە کۆمسیۆن بۆ هەڵبژاردنەکانى ١٠ى ئۆکتۆبەر.


جومانە غەلاى وتەبێژى کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند، ئەمڕۆ وەکو دوا مۆڵەت دراوە بە حزب و هاوپەیمانییەکان بۆ پێشکەشکردنى ناوى کاندیدەکان.

ئاماژەى  بەوەشکرد، کاتێک ناوى تەواوى کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنى عێراق گەیشتە کۆمسیۆن، تا ١٥ى ئەم مانگە راستاندن و بڕوانامەکانیان دەکرێت لە رێگەى وەزارەتەکانى پەوەردە و خوێندنى باڵاوە.

جومانە غەلاى باسی لەوەشکرد، لەرێگەى دەستەى دەستپاکییەوە بەدواداچوون بۆ ئەستۆپاکى ئەو ناوانە دەکەن کە وەکو کاندیدى حزب و هاوپەیمانییەکان پێشکەشکراون، دەشڵێت، ئەگەرى رەتکردنەوەى کاندیدەکان لە ئارادایە.

ئەمڕۆ شە‌ممە‌ ١ی ئایار، دوایین وادە‌ی كۆمسیۆنی باڵای سە‌ربە‌خۆی ھە‌ڵبژاردنە‌كانە‌ بۆ وە‌رگرتنی ناوی كاندیدە‌كان بۆ ھە‌ڵبژاردنە‌كانی پە‌رلە‌مانی عێراق، كە‌ بڕیارە رۆژی ١٠ی مانگی ١٠ی ئەمساڵ بە‌ڕێوە‌بچێت.