بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ناوی بەربژێرەکانی حزبەکەی راگەیاندو بەپێی لیستە راگەیانراوەکەش بێت پارتی چاوی لەکورسییەکانی دهۆک و کۆتای سلێمانییە.
خەسرەو گۆران بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی، ئەمرۆ لیستەکەیان لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردن تۆمار کردووە و پارتی بە تەنها و بە یەک لیست لە سەرجەم پارێزگاکاندا بەشدار دەبێت.
به گوێرهی وتهكانی خهسرۆ گۆران، پارتی لهم ههڵبژاردنهدا 55 كاندیدی ههیه و جیا له پارێزگاكانی ههرێمی كوردستان، لهسهر ئاستی ژمارهیهك پارێزگای دیكهی عێراقیش كاندیدی دهبێت، وهكو بهغدا، نهینهوا، ئهنبار، واست و كهربهلا.
پارتی دیموکراتی کوردستان لەسلێمانی ٥ کاندیدیان داناوە کەچواریان ژنن، بۆ ئەوەی کۆتایەکی ژنانی لە ١٨ کورسییەکەی پارێزگای سلێمانی بەرکەوێت.
قورسایی خۆشیان لەسەر ئاستی پارێزگای دهۆک داناوە کە١١ کاندیدیان دەبێت بۆ هەر ١١ کورسییەکەی پارێزگاکە، سەرۆکی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی و سەرۆکی ئێستای فراکسیۆنەکەش لەبەغدا کاندیدن لەو پارێزگایە.
١٥ کورسی پارێزگای هەولێریش کەدابەشبووە بەسەر ٤ بازنەدا گرەوی لەسەر چەند ئەندامێکی پێشووی پەرلەمان و ئەندامانی جیاواز لەعەشیرەتەکانی ناوچەکە کردووە، بەڵام لە شاری هەولێردا پارتی روبەڕوی کێبڕکێیەکی توند دەبێتەوە لە گەڵ هێزە رکابەرەکانی کە چاویان لەسەر کورسییەکانی ئەو شارەیە.
ئەمڕۆ ١ی ئایار دوا وادەی پێشکەشکردنی لیستی ناوی کاندیدەکانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە کەبڕیارە لە١٠ی١٠ بەڕێوەبچێت.