پەرلەمانی عیراق پرۆژە پرۆژە یاسایەک ئامادەکراوە بۆ دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنەکان و پرۆژە یاسای هەڵبژاردنەکەی ڕۆژی ١٢ ئایاری ڕابردوو هەڵدەوەشێنێتەوە.
پەرلەمانی عیراق پرۆژە پرۆژە یاسایەک ئامادەکراوە بۆ دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنەکان و پرۆژە یاسای هەڵبژاردنەکەی ڕۆژی ١٢ ئایاری ڕابردوو هەڵدەوەشێنێتەوە.
یەکێک لە هۆکارەکانى دەرکردنى ئەم یاسایە سووتاندنى سندوقەکانى دەنگدانە لەلایەن ئەو کەسانەى کە ساختەکارییان کردووە.
یەکێکى تر لە هۆکارەکانى دەرکردنى ئەم یاسایە، پارێزگاریکردنە لە سیستمى دیموکراسى وڵات بەجۆرێک مافى دەنگدەر مسۆگەر بکات و ئەم یاسایە سەلماندنى ئەنجامدانى ساختەکارییە لە هەڵبژاردندا.
بە گوێرەی پڕۆژە یاساکە لە مادەی یەکەمدا هاتووە کە یاسای هەڵبژاردنی ڕۆژی ١٢ی ئایاری ڕابردوو هەڵدەوەشێنرێتەوە.
لە مادەی دووەمی ڕۆژە یاساکەدا هاتووە، هەڵبژاردنى پەرلەمان لەگەڵ هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکاندا لە ٢٢ى مانگى ١٢ "کانوونی یەکەم" دووبارە دەکرێتەوە و ئەو ئەنجومەنەى کۆمسیاران هەڵبژاردنەکە بەڕێوەدەبەن، کە لە مادەى ٤ى هەموارى سێیەمى یاساى هەلبژاردنەکاندا ئاماژەى پێداراوە.
لە مادەى سێیەمی پرۆژە یاساکەدا ئاماژە بەوە کراوە، حکومەتەکەى ئێستا دەبێتە کاربەڕێکەر و پەرلەمانیش لە دانیشتنەکانى بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەى پەرلەمانى نوێ پێکدەهێنرێت.
بە گوێرەی مادەى چوارەم، ئەندامانى ئەنجومەنى کۆمسیاران بەپێى یاسا خانەنشین دەکرێن و لەگەڵ دەرچوونى ئەم یاسایەدا کۆتایی بە ڕاژەکانیان دێت و کار بەهیچ دەقێک ناکرێت کە پێچەوانەى ئەم یاسایە بێت.
لە مادەی پێنجەمی پڕۆژە یاساکەدا ڕوونکراوەتەوە، ئەم یاسایە لە رۆژى دەرچوونیەوە دەخرێتە بوارى جێبەجێ کردنەوە.
یەکێک لە هۆکارەکانى دەرکردنى ئەم یاسایە سەلماندنى ئەنجامدانى ساختەکارییە لە هەڵبژاردندا.
ئەوە لە کاتێکدایەدوای تێپەڕبوونی چەند کاتژمێرێک بەسەر ئاگرکەوتنەوەکەی کۆکاگانی کۆمسیۆن لە بەغدا، سەلیم جبوری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە داوایکرد هەڵبژاردن دووبارەبکریتەوە و لێپرسینەوەش لەو لایەنانە بکرێت، کە تۆمەتبارن بە تەزویر و ئاژەوەگێڕی.
جبوری لە بەیاننامەیەکدا ئەمڕۆ ڕایگەیاند "تاوانی سوتاندنی کۆگاکانی تایبەت بە سندوقەکانی دەنگدان لە ناوچەی ڕەسافەی بەغدا، کارێکی دەست ئەنقەستە و تاوانێکی پلان بۆ داڕێژراوە، مەبەست لێی شاردنەوەی حاڵەتەکانی ساختەکاری و یاریکردنە بە دەنگەکان و فێڵکردنە لە گەلی عێراق و گۆڕینی ئیرادەی".
ئەمڕۆ یەک شەممە، بەر لە ئەوەی پرۆسەی بژاردنی دەستی دەنگەکان دەستپێبکات، ئاگرێک لە یەکێک لە کۆگاکانی سندوقەکانی دەنگدانی کۆمسیۆنی هەڵبژادنەکان لە ناوچەی ڕەسافە لە نزیک شەقامی فەلەستین لە ناوەڕاستی بەغدا کەوتووەتە، لیژنەی ئەمنی لە ئەنجومەنی پارێزگای بەغداش ڕایگەیاند، بەشێک لە سندوقەکان بە تەواوی سوتاون.
ع.م