دوای تێپەڕبوونی چەند کاتژمێرێک بەسەر ئاگرکەوتنەوەکەی کۆکاگانی کۆمسیۆن لە بەغدا، سەلیم جبوری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە داوایکرد هەڵبژاردن دووبارەبکریتەوە و لێپرسینەوەش لەو لایەنانە بکرێت، کە تۆمەتبارن بە تەزویر و ئاژەوەگێڕی.
دوای تێپەڕبوونی چەند کاتژمێرێک بەسەر ئاگرکەوتنەوەکەی کۆکاگانی کۆمسیۆن لە بەغدا، سەلیم جبوری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە داوایکرد هەڵبژاردن دووبارەبکریتەوە و لێپرسینەوەش لەو لایەنانە بکرێت، کە تۆمەتبارن بە تەزویر و ئاژەوەگێڕی.
جبوری لە بەیاننامەیەکدا ئەمڕۆ ڕایگەیاند "تاوانی سوتاندنی کۆگاکانی تایبەت بە سندوقەکانی دەنگدان لە ناوچەی ڕەسافەی بەغدا، کارێکی دەست ئەنقەستە و تاوانێکی پلان بۆ داڕێژراوە، مەبەست لێی شاردنەوەی حاڵەتەکانی ساختەکاری و یاریکردنە بە دەنگەکان و فێڵکردنە لە گەلی عێراق و گۆڕینی ئیرادەی".
سەلیم جبوری داواشیکرد، هەڵبژاردنەکان دووبارەبکرێتەوە، دوای ئەوەی ئاشکرابوو کە یاری بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانەوە کراوە و ئیرادەی گەلی عێراق تەزویری تێدا کراوە بە شێوەیەکی دەست ئەنقەست و مەترسیدار.
داواشیکرد ئەو کەسانە دەستگیربکرێن کە دەستیان هەبووە لە پرۆسەی ساختەکاری و تێکدانەکاندا.
داواشی لە دەزگا ئەمنییەکانی بەغدا کرد ڕێوشوێنی پێویست بگرنەبەر لە بەرامبەر ئەو تاوانەدا و لایەنە شاراوەکانی ڕووداوەکە ئاشکرابکەن.
داواشی لە لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمان و دامەزراوە چاودێرییەکان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن کرد ڕۆڵی خۆیان بگێڕن و وردەکاری ڕووداوەکان ئاشکرابکەن بۆ هاووڵاتیان بەوپەڕی بێلایەنی و شەفافییەتەوە.
هاوكات ئەمڕۆ یەک شەممە، بەر لە ئەوەی پرۆسەی بژاردنی دەستی دەنگەکان دەستپێبکات، ئاگرێک لە یەکێک لە کۆگاکانی سندوقەکانی دەنگدانی کۆمسیۆنی هەڵبژادنەکان لە ناوچەی ڕەسافە لە نزیک شەقامی فەلەستین لە ناوەڕاستی بەغدا کەوتووەتە، لیژنەی ئەمنی لە ئەنجومەنی پارێزگای بەغداش ڕایگەیاند، سەرجەم سندوقەکان بە تەواوی سوتاون.
ع.م