دوای نزیکەی ٣٠ ساڵ لە ڕاگرتنی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا، یەکەمین کەشتی نەوتی بارهەڵگر کە زیاتر لە دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی هەڵگرتبوو لە بەندەری بەسرەوە بەرەو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێکەوت.
دوای نزیکەی ٣٠ ساڵ لە ڕاگرتنی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا، یەکەمین کەشتی نەوتی بارهەڵگر کە زیاتر لە دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی هەڵگرتبوو لە بەندەری بەسرەوە بەرەو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێکەوت.
جبار عەلی وەزیری نەوتی عێراق لە ماڵپەڕی وەزارەتەکەی ڕایگەیاند، کەشتییەکە ئێوارەی ڕۆژی هەینی لە بەندەری بەسرەوە بەڕێکەوتووە کە ناوی (بەغداد) و ئەوەش بۆ یەکەمین جارە لەدوای ساڵی ١٩٩١ەوە کەشتییەکی عێراق بە ئاڵا و ناوی عێراقەوە بەرەو ئەمریکا بەڕێبکەوێت.
وتیشی، کەشتییەکە تەنها نەوتی خاوی هەڵگرتووە، وەزارەتەکەیان لە داهاتوودا بازرگانی نەوتی عێراق لەگەڵ ئەمریکا زیاتر پەرەپێدەدەن.
ئەوەشی ڕاگەیاند، لە ڕابردوودا بەهۆی ڕوودانی جەنگ لە عێراق و نائارامی ناوچەکە نەیانتوانیوە بایەخ بە بازرگانی نەوت بدەن و ئەم هەنگاوەشی بە گرنگ لە پەرەپێدانی ژێرخانی ئابوری عێراق ناوبردووە.
هاوکات لە ئەمساڵدا حكومهتی عێراق بایەخی زیاتری به سیاسهتی بهبازاڕكردنی نهوتی عێراق داوە، ئهوهش لهكاتێكدایه بههای نهوت له بازاڕهكاندا بهرزه، ئهوهش له قازانجی عێراقدایه كه ٩٩% ی بودجهی وڵات پێكدههێنێت.
هــ.حــ