پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند،ئاگر لە یەکێک لەکۆگاکانی ی سندوقەکانی دەنگدانی کۆمسیۆن لەبەغدا کەوتەوە بەر لەوەی پرۆسەی بژاردنی دەستپێبکات.
ئومێد محەمەد - بەغدا
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند، ئاگر لە یەکێک لەکۆگاکانی سندوقەکانی دەنگدانی کۆمسیۆن لەبەغدا کەوتەوە بەر لەوەی پرۆسەی بژاردنی دەستی دەنگەکان دەستپێبکات.
وەزارەتی ناوخۆیی عێراق ئەمڕۆ یەک شەممە بڵاویکردەوە، ئاگرێک لە یەکێک لە کۆگاکانی سندوقەکانی دەنگدانی کۆمسیۆنی هەڵبژادنەکان کەوتووەتە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە خەریکی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن.
لەلایەکی ترەوە لیژنەی ئەمنی لە ئەنجومەنی بەغدای پایتەخت ڕایگەیاند، ئاگرەکە ئەم دوانیوەڕۆیە سندوقەکانی دەنگدانی لە بەری ڕەسافە ئاگری گرتووە و سەرجەم سندوقەکان بە تەواوی سوتاون.
بارەگای هەڵگرتنی سندوقەکانی دەنگدانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەکەوێتە ناوچەی ڕەسافە لە ناوچەی شەقامی فەلەستین لە ناوەڕاستی بەغدا.
بە گوێرەی هەواڵ ئاگرەکە بووەتە هۆی سوتاندن و لەناوبردنی کامێرا و ڕسیڤەرەکان و ئەو فۆڕمانەی کە تایبەت بوون بە دەنگدانی پەرلەمان و لەو کۆگایە هەڵگیرابوون.
ع.م