محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند"ئێدانەی هێرشەکانی شەوی ڕابردووی تورکیا دەکەین بۆ سەر هەرێم".
دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، شێخان، تائیف گۆران
محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند "ئیدانەی هێرشەکانی شەوی ڕابردووی تورکیا دەکەین بۆ سەر هەرێم".
لە میانەی بەشداریکردنی لە چەژنی ئێزدی لە چیایی لالش محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند" دژی هەر هێرشێکین کە سەروەری خاکی عێراق پێشێل بکات ئەو هێرشانەی تورکیا بۆ سەر هەرێم ئیدانە دەکەین".
شەوی ڕابردوو (١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨) کاتژمێر ٩:٥ خولەک، فڕۆکەکانى تورکیا بۆردومانی ناوچەی گر عوزێر و گەلێی شلۆیان لە قەزای شنگال و چیایی قەڕەجوغ و کەمپی ئاوارەکانی باکورى کوردستانیان لە قەزای مەخمور کرد بەوهۆیەوە چوار ئهندامی هێزەکانى پاراستنی مەخمور شههید بوون.
دواتر سوپاى تورکیالە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە هێرشەکانى سەر سنورى مەخمور و شنگال زیاتر له ٢٠ فڕۆكه جهنگی و ژمارهیهك فڕۆكهی بێفڕۆكهوان بهشدارییان تێدا كردووە.