سەردێڕ:

منداڵێکى تەمەن ١١ ساڵ لە قورسترین تاقیکردنەوەى بیرکارى دەرچوو

منداڵە ژاپۆنییەکە
فۆتۆ: ئەرشیڤ
2018-11-23

2293 جار خوێندراوەتەوە

هاوکێشە و جیهانە ئاڵۆزەکەی بیرکاری ئەگەر بۆ زۆربەی خوێندکاران مایەی ئاستەنگ و بێزاری بێت، ئەوا بۆ هیرۆتۆ تاکاهاشی کە منداڵێکى ژاپۆنییە ئاسانترین و چێژبەخشترین کارە.


هاوکێشە و جیهانە ئاڵۆزەکەی بیرکاری ئەگەر بۆ زۆربەی خوێندکاران مایەی ئاستەنگ و بێزاری بێت، ئەوا بۆ هیرۆتۆ تاکاهاشی کە منداڵێکى ژاپۆنییە ئاسانترین و چێژبەخشترین کارە.

 هیرۆتۆ تاکاهاشی تەمەن 11 ساڵ لە مەودوا تەنها منداڵێکی ئاسایی نیە، بەڵکو ناوێکی دیاری بواری ماتماتیک و زانا و بلیمەتە بچوکەکەی بوارەکەیە.

ئیدارەی تاقیکردنەوەی بیرکاری سوگاکو کێنتی لە ژاپۆن ڕایانگەیاندووە، تاکاهاشی کە قوتابی یەکی تەمەن ١١ ساڵی قوتابخانەیەکی سەرەتایی بوو بە بچووکترین کەس کە بتوانێت لە تاقیکردنەوەی ماتماتیکی دەزگاکەیاندا دەربچێت و ریکۆردەکە بە ناوی خۆیەوە تۆماربکات، لە کاتێکدا پێشتر ڕیکۆردەکە لەلایەن قوتابییەکی تەمەن ١٣ ساڵەوە شکێنرابوو.

بەرپرسانی تاقیکردنەوەکە ڕایانگەیاندووە، هیرۆتۆ تاکاهاشی لە قۆناغی پێنجی سەرەتاییە لە تۆکیۆی پایتەخت، توانیویەتی باڵاترین ئاستی ئەو تاقیکردنەوەیە ببڕێت کە لەلایەن پەیمانگای بڕوانامەی ماتماتیکی ژاپۆنەوە ئەنجام دراوە.

تاقیکردنەوەکە لە ١٤ ئاست پێکهاتووە، تیایدا ئەزموونە ماتماتیکییەکان لە نزمترین ئاستەوە تا بەرزترین ئاست تاقیکردنەوەیان تیادا دەکرێت، بەرزترین ئاستیشی بۆ قوتابیانی کۆلێژەکانە.

 تاکاهاشی بۆ ئاستی کەسانی تەمەن پێنج ساڵ و بەرەو سەر خوێندوویەتی، بەگوێرەی ئەو دەستەیەش کە سەرپەرشتیی تاقیکردنەوەکەیان کردووە، تاکاهاشی حەزی لە بیرکاری بووە و کاتێک کە چووەتە قۆناغى یەکەمی سەرەتایی چەند ئەزموونێکی تری لەو شێوەیەی بۆ هاوتەمەنەکانی خۆی کردووە.

تاکاهاشی لە تەمەنی حەوت ساڵیدا و لە ساڵی ٢٠١٤دا تاقیکردنەوەی ئاستی قۆناغی ١١ی کردووە و لە ساڵی دواتریشدا تاقیکردنەوەی ئاستی ١٢ی کردووە، لە هەردووکیشیاندا وەکو بچووکترین کەس بەشداریکردووە.

 تاکاهاشی کە هیوایخواستووە کاتێک گەورەبوو ببێتە کەسایەتییەکی ماتماتیکی، وتوویەتی "حەزدەکەم ماتماتیک بخوێنم و بیردۆزەکانی (هیپۆسیسس و تیۆریمس)ی نوی دابنێمەوە.

 بەرزترین ئاستی تاقیکردنەوەکە پێویستی بە تێگەیشتن لە بنچینەکانی ئەلگۆریزمی ماتماتیک هەیە. تەنیا ٩.٤%ی بەشداربووانی تاقیکردنەوەکە توانیویانە بەرزترین ئاستی تاقیکردنەوەکەی مانگی تشرینی یەکەم ببڕن.

 تاقیکردنەوەکە بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٩٢ ئەنجامدراوە، لە ساڵی ٢٠١٤ شدا لەلایەن زیاتر لە ٣٣٠ هەزار کەسەوە ئەنجامدراوە. هاوکات تاقیکردنەوەکە ساڵانە و بە زمانی ئینگلیزیش ساڵی دوو جار ئەنجامدەدرێت.

تائێستاش شارەزایان و زانایانی بوارەکە بە گرنگییەوە چاوەڕێی ئایندەیەکی ڕوون بۆ ئەم منداڵە ژاپۆنییە دەکەن تا وەک زانایەک لە ئایندەدا گرێ زانستییەکان بوارەکە بکاتەوە و پرسیارە نەزانراوەکانی ماتماتیکیش شیتەڵ و وەڵام بداتەوە.