ئەو وێنەیەی بوو بە جێی باسی سۆشیال میدیا
فۆتۆ: AFP
2021-04-19
14231 جار خوێندراوەتەوە
وێنەی خانمێکی گوندنشینی میسری کە بەربانگی بۆ بەشێک لەسەرنشینانی شەمەندۆفێرە وەرگەڕاوەکەی پارێزگاری قەلیوبیە ئامادەکردووە، بۆتە باسی میدیاو سۆشیال میدیا کەسەرەڕای دۆخی سەختی داراییان بەفریای زیانلێکەوتوانەوە ھاتوون.
دوێنێ یەکشەممە، شەمەندەفەرێکی دیکە لەمیسر وەرگەڕاو بەھۆیەوە ١١ کەس گیانیانلەدەستداو ٩٨ کەسیش برینداربوون.
شەمەندۆفێرەکە لەنزیک گوندی کفر حیسە بووەو ٤ وارگۆنی شەمەندۆفێرەکە لەسەر ھێڵەکە دەرچوون.
لەدوای رووداوەکەش خەڵکی گوندی کفر خەیر دەچنە ھانای لێقەوماوان و جگە لەیارمەتی مرۆیی بەربانگیشیان بۆ ئامادەکردوون.
وێنەکە بەوێنەی رزق(رسق) ناوبانگی دەرکردووە، کەلەوڵاتانی ئیسلامیدا خەڵکانێکی زۆر خێر دەکەن، سەرەڕای خراپی دۆخی ئابوریان.
لەماوەی کەمتر لەدوو مانگدا وەرگەرانی شەمەندۆفێرەکەی نزیک کفر خەیر دەبێتە چوارەم وەرگەڕانی شەمەندۆفێر لەمیسردا.