سەردێڕ:

٢٤٣ ساڵ لەمەوبەر ئەمریکا سەربەخۆیی لە بەریتانیا وەرگرت

فۆتۆ: 
2019-07-05

4874 جار خوێندراوەتەوە

٢٤٣ ساڵ به‌سه‌ر وه‌رگرتنی سه‌ربه‌خۆیی ئەمریکا لە بەریتانیا تێپه‌ڕی كه‌ له‌ ساڵی 1975ه‌وه‌ جه‌نگی سه‌ربه‌خۆیی له‌و وڵاته‌ ده‌ستیپێكرد.


٢٤٣ ساڵ به‌سه‌ر وه‌رگرتنی سه‌ربه‌خۆیی ئەمریکا لە بەریتانیا تێپه‌ڕی كه‌ له‌ ساڵی 1975ه‌وه‌ جه‌نگی سه‌ربه‌خۆیی له‌و وڵاته‌ ده‌ستیپێكرد.

 بێزاری و بێتاقەتیی ئەمریکییەکان لە بەرامبەر چەوساندنەوە و سیاسەتی خراپی چەندین ساڵەی ئیمپراتۆریەتی بەریتانیا لە خاڵێکدا تەقییەوە و ئیتر هەوڵدان بۆ سەربەخۆبوون و رزگاربوون لە ژێردەستەیی بوو بە تەقەلای بەردەوامی ئەمریکییەکان.

٢٤٩ ساڵ پیش ئێستا لە یەکێک لە ناوچەکانی ئەمریکا جەنگێکی بچووک لە نێوان هاوڵاتییانی ئەمریکی و هێزەکانی ئیمپراتۆریەتی بەریتانیا دروستبوو، ئەم جەنگە بچووکە بووە هۆی هەوێنی چەندین جەنگی تر و دروستبوونی شۆڕشێکی گەورە لە ئەمریکادا و هێنانەدەرەوەی ئەمریکا لە ژێردەستی و چەوساندنەوەکانی ئیمپراتۆریەتی بەریتانیا.

ساڵی ١٧٧٥ جەنگی سەربەخۆیی بە سەرکردایەتی جۆرج واشنتن دەستیپێکرد.

لە ٢ی تەموزی ١٧٧٦دا لە شاری فیلادلفیا بە نوێنەرایەتی هەر ١٣ ویلایەتەکەی دیکەی ئەمریکا کۆنگرێس دەنگی دا بە سەربەخۆبوونی ئەمریکا و دوو رۆژ دواتر، لە ٤ی تەموز واژۆ لەسەر ڕاگەیەندراوی سەربەخۆیی کرا و ئەمریکا سەربەخۆیی بەدەستهێنا و لە ساڵی ١٧٨٩دا یەکەم سەرۆکی ئەمریکا کە جۆرج واشنتن بوو هەڵبژێردرا.

٤ی تەمووزی هەموو ساڵێک شەقام و کۆڵانەکانی ئەمریکا جمەیان دێت لە خەڵک و حەشاماتێک لە خەڵکی ئەمریکا یادی سەربەخۆبوونی وڵاتەکەیان دەکەنەوە، خەڵکی  خەریکی یاریی ئاگرین و گۆرانیوتنن، سەربازەکانیش بە جلی سەربازیی ئەو کاتەوە نمایشی خۆیان دەکەن، چەند کەسێکیش خۆیان دەخەنە سەر شێوەی سەرکردەکانی ئەو سەردەمە و نوسراوی سەربەخۆبوونی ئەمریکا دەخوێننەوە و، خەڵکیش لەناو باخەکانی کۆشکی سپییەوە، وێنە دەگرن، خواردن دروستدەکەن و بەردەوامیشن لەسەر تەقاندنی یارییە ئاگرینەکان و جارجارەش تۆپ دەتەقێنرێت.

ئەمریکا لە زەوییەکی داگیرکراوەوە ئێستا ڕووبەرەکەی ٩ ملیۆن ٨٢٦ هەزار  و ٩٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشەیە و، لە ٥٠ ویلایەت و یەک هەرێمی فیدراڵ پێکدێت و دانیشتووانەکەی زیاتر لە ٣٣٠ ملیۆن کەس دەبێت و خاوەنی گەورەترین سێکتەری ئابوورییە، کە بودجەی ئەمساڵی چوار ترلیۆن و ٤٠٧ ملیار دۆلارە.

بە ١٣ سەرکردەی سەربازیی ئەمریکایان لە ژێردەستەیی دەرهێنا و کردیان بەو ئەمریکایەی ئەمڕۆ، کە ئێستا خاوەنی یەک ملیۆن و ٢٨١ هەزار سەربازە، ئەمە جگە لە چەندین فڕۆکە و کەشتیی جەنگی و جبەخانەی پڕ لە تفاقی جەنگی.