لەدوای سەپاندنی سزاکان بۆ سەر کەرتی نەوتی ئێران، ئەمجارە ئەمریکا کەرتی پیشەسازیی کانزای ئەو وڵاتەی ڕووبەڕووی سزا کردەوە کە سەرچاوەی داهاتێکی گرنگە بۆ ئێران و نزیکەی ١٠% ی هەناردەکانی پێکدەهێنێت.
لەدوای سەپاندنی سزاکان بۆ سەر کەرتی نەوتی ئێران، ئەمجارە ئەمریکا کەرتی پیشەسازیی کانزای ئەو وڵاتەی ڕووبەڕووی سزا کردەوە کە سەرچاوەی داهاتێکی گرنگە بۆ ئێران و نزیکەی ١٠% ی هەناردەکانی پێکدەهێنێت.
بەپێی بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ، کانزاکانی ئاسن و پۆڵا و ئەلەمنیۆم و مس سزاکان دەیانگرێنەوە، کە ئامانج لێی وشککردنی ئەو سەرچاوە داراییانەیە کە دەسەڵاتدارانی تاران بۆ کۆمەککردنی گروپ و ڕێکخراوە توندڕەوەکان لەناوچەکە بەکاریان دەهێنێت.
بەوتەی ترەمپ ئەو هەنگاوەی کە داویەتی ئابووری ئێران دووچاری شکستی زیاتر دەکاتەوە و ڕێژەی هەڵئاوسانیش تیایدا لە کۆنتڕۆڵکردن دەردەچێت، هاوکات هەڕەشەی سەپاندنی سزای تریشی کرد ئەگەر دەسەڵاتدارانی تاران گۆڕانکاریی لە سیاسەتەکانیان نەکەن و لەگەڵ ئەمریکا ڕێککەوتنێکی نوێی ئەتۆمی واژۆ نەکەن، ئەویش بە دوو مەرج کە یەکێکیان دەست هەڵگرتنیەتی لە تیرۆر و ئەوی تریش ڕێزگرتنیەتی لە مافەکانی گەلەکەی.
ترەمپ ئاماژهی بهوهشكرد، ئێران له قۆناغی رێككهوتنی ئهتۆمیدا بهردهوام بووه له پشتگیریكردن له تیرۆر و پێشخستنی موشەکەکە مەودا دوورهاوێژەکانی.
بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکەش، هەردوو وەزیری دەرەوە و خەزێنەی ئەمریکا لیستێک ئامادە دەکەن کە تیایدا ناوی ئەو کەس لایەنانە دیاری دەکرێن کە سزاکان دەیانگرێنەوە و لەکەرتی پیشەسازیی کانزاکانی ئێراندا خاوەن پشک و دەسەڵاتن یان کۆمەکی دەکەن.
جگە لەوەش سزاکان ئەو دامەزراوە داراییانەش دەگرێتەوە کە مامەڵە لەگەڵ کەرتی کانزاکانی ئێراندا دەکات و لەمەودواش ڕێگە بە هیچ وڵاتێک نادرێت ئەو چوار جۆرە کانزایە بە ئێران بفرۆشێت یان لێی بکڕێت.
لەلایەکی ترەوە و دوای ئەوەی حەسەن ڕوحانی سەرۆک کۆماری ئێران مۆڵەتی ٦٠ ڕۆژی دایە ڕۆژئاوا تا بەڵێنەکانیان سەبارەت بە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە جێبەجێ بکەن و سزاکان لەسەر هەردوو کەرتی نەوت و بانکەکانی ئێران هەڵبگیرێن، یەکێتی ئەوروپا ئەو مۆڵەتەی ڕەتکردەوە و هۆشدارییان دایە تاران لە کشانەوەی لە ڕێککەوتنەکە و جێبەجێنەکردنی بڕگەکانی.
سزاکانی ئەمریکا بەسەر ئێراندا کە تا ئێستا بە سێ قۆناغدا تێپەڕیوە، کاریگەریی سەختی لەسەر ژیانی هاوڵاتیانی ئێران و کارکردنیان دروستکردووە و تا دێت دەنگی ناڕەزایەتییان لە سایەی بەرپرسانیان زیاتر دەبێت، بەو پێیەی سزاکان جگە لە کەرتی نەوت، بانکەکان و ئێستاش کانزاکانی گرتووەتەوە، کە ئەوەش جارێکی تر نرخی دراوی ئێرانی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزاندووەتەوە.
هەر بۆیە چاودێرانی دۆخی ئێران بەدووری نازانن بۆ دواجار دەسەڵاتدارانی تاران ملکەچی مەرجەکانی واشنتۆن بن بۆ دەستپێکردنی دانوستان و گەیشتن بەڕێککەوتنێکی نوێی ئەتۆمی.
ئ.ر