سەردێڕ:

ئەمریکا لە داهاتوودا ستراتیژییەتێکی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەیڕەو دەکات

جەنگی سوریا وهەژمونی ئەمەریکا لە ناوچەکەدا
فۆتۆ: دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی
2018-12-31

19427 جار خوێندراوەتەوە

​بەپێی راپۆرتێکی ناوەندێکی توێژینەوە پێدەچێت ئەمریکا لە داهاتوودا ستراتیژییەتێکی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەیڕەو بکات کە خۆی لە لاوازکردنی ئێران و دواتر گەمارۆدان و هێرشکردنە سەری دەبینێتەوە.


بەپێی راپۆرتێکی ناوەندێکی توێژینەوە پێدەچێت ئەمریکا لە داهاتوودا ستراتیژییەتێکی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەیڕەو بکات کە خۆی لە لاوازکردنی ئێران و دواتر گەمارۆدان و هێرشکردنە سەری دەبینێتەوە.

ناوەندی فیریڵ بۆ توێژینەوە کە ناوەندەکەی لە ئەڵمانیایە لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەگەرچی هەندێک کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی دراوسێی و نزیک لە ئێران بەشکشت و لاوازیی ناودەبەن، بەڵام ناوەندی فیریڵ پێی وایە ئاماژەیەکن بۆ پلانێکی نوێ.

پێشی وایە هەوڵەکانی ئەمریکا بە ئاراستەی هێورکردنەوەی دۆخەکە لە یەمەن و کشانەوەی هێزەکانی لەسوریا و بەمنزیکانەش لە ئەفغانستان یەک ئامانجی هەیە،  ئەویش ئامادەکارییە بۆ دروستکردنی شەڕو ئاڵۆزیی زیاتر لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، کە ئەوەش خواستێکی ئەمریکا و ئیسرائیلە.

دەشڵێت ئاشکرایە جەنگی سوریا وایکرد هەژموونی ئەمریکا لەناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پاشەکشە بکات، هۆکارەکەشی ڕوسیایە کە بووە کارەکتەری سەرەکی، لەگەڵ دەستێوەردانەکانی ئێران کە تا گەرووی بابولمەندەب درێژەی کێشاوە، کە ئەوەش هەرگیز دەسەڵاتدارانی واشنتۆن و تەلئەبیب چاوپۆشی لێناکەن و لێی بێدەنگ نابن و گۆڕانکاریی نوێ لە سیاسەتەکانیاندا دەکەن و بەهەموو شێوازێک بەرەنگاریی دەبنەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە لە ئێستاشدا باس لە کشانەوەی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ئەفغانسان و زیادبوونی هەژموونی چەکدارانی بزوتنەوەی تاڵیبان لە نزیک سنورەکانی ئەو وڵاتە لەگەڵ ئێران و دروستکردنی ژمارەیەک سەربازگە دەکرێت.

جگە لەوەش حکومەتی کابول کە لە ساڵی ٢٠١٥ دا ٧٣% ی خاکی ئەفغانستانی بەدەستەوە بوو، ئێستا تەنیا ٥٥% ی خاکی ئەفغانستانی لەژێردەستدایە و ئەوەی کە ماوە لە ژێر کۆنتڕۆڵی تاڵیبان و قاعیدە و داعشدان.

‏ناوەندی فیریڵ ئاماژەی بەوەشکردووە، زۆرێک دەپرسن کە ئایا دەیان هەزار چەکداری ئەو ڕێکخراوە  کە لە عێراق و سوریا شەڕیان دەکرد بۆ کوێ ڕۆشتن کە بەپێی هەڵسەنگاندنەکانی ناوەندەکە لەنێوان ٧ بۆ ١٠ هەزاریان ئێستا لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای ئەفغانستان جێگیربوون.

سەبارەت بە کشانەوەی سوپای ئەمریکا لە سوریا و پشتکردنی لە هێزەکانی سوریای دیموکرات لە بەرژەوەندیی تورکیا، ناوەندی فیریڵ پێی وایە کورد وەک پێشوو لەژێر پارێزگاریی ناتۆدا دەمێننەوە و ئەوەش کە ڕوودەدات گۆڕینی ناوە کە لە ئەمریکاوە دەبێتە فەڕەنسا.

هەر بەوتەی ناوەندەکە داعش سەرلەنوێ بۆ عێراق دەگەڕێنەوە تا دژی هاوپەیمانەکانی ئێران لە موسڵ و ئەنبار بجەنگن، ئەویش بە شێوازێک کە لەگەڵ سیاسەت و دۆخی نوێدا بگونجێت.

هەرچی مانەوەی محەمەد بن سەلمانیشە بە شازادەی جێنشینی سعودیە بە بێ بەرانبەر نابێت و دەبێت باجەکەی پشتگیرییکردنی بێت لە هاوپەیمانێتییەکی عەرەبی دژ بە ئێران لە ڕووی سەربازییەوە.